![]()
ڕاسپارده‌كانتان بنێرن، هه‌ر ده‌گاتێ! ![]()
|
2005-12-12 هر كسی كو دور ماند از اصل خویش باز جوید روزگار وصل خویش! له ڕێی كانی قسه‌كانمان گه‌یه ئێره كه باشه بۆچی ئێمه چیمان له حیزبه‌كانمان كه‌متره، ئه‌و له حیزبه پێشڕهوهكهمان كه قسه و باسی دوو قۆڵی و عه‌یب نه‌بێ دوو جیناحی كاك فڵانی و مامۆستا فڵانی به‌دواوه‌یه و ئه‌وه له حیزبه چه‌په ڕووناكبیرهكهمان كه سه‌ری وا لێشێواندووین له هه‌ر جێیه‌ک ناوی دێنن قووت ده‌بینه‌وه و ده‌پرسین، كاكه باسی كامیان ده‌كه‌ین؟ عه‌یبه‌ی شته‌كه له‌وه‌ی دایه زۆرمان هێشتا ناوه‌كانیان فێر نه‌بووین، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی لێكیان بكه‌ینه‌وه بۆ نموونه ده‌پرسین، ئه‌و لایانه‌ی كه‌متر كوردن یان ئه‌و لایانه‌ی گوێ به كورد و مورد ناده‌ن؟ جارێكیان براده‌رێک له پته‌ی ده‌رچوو گوتی "حیزبی به‌ڕێز هیجری" بۆ ئێمه وه‌ک ئه‌وه وابوو بڵێ "دووكانی حاجی مسته‌فا ..." ، له‌وانه‌شه ئه‌وه مووده بێ، خوا خۆی ده‌زانێ. تا ناوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌كێتی و ڕه‌نگه‌كانیان فێر بووین ددانمان هه‌ڵوه‌ری. به‌ڕێزێک گوتی فڵانه كۆڕی شاعیرانه له كوردستان گیراوه. كه‌ناڵی كوردی نیشانی ده‌دا، سه‌ری زمانمان سووتا پرسیمان كام كه‌ناڵ؟ گوتی قابیله، له هه‌ولێر گیراوه!!! ئه‌رێ باسی چیمان ده‌كرد ...؟ ئه‌رێ ده‌مانگوت، به خوا ئێمه‌ش چیمان له ئه‌وانی تر كه‌متر نییه! ئێمه‌ش به پێی ئه‌وه‌ی كوردین و به كوردی ده‌ژین و به كوردی ده‌مرین و قه‌رارمان وایه له‌و دیویش هه‌ر به كوردی قیت بینه‌وه، و له‌وێرا كه كورد فێری چه‌ند به‌ره‌كی و پڕش و بڵاوییه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد بوونی خۆمان بسه‌لمێنین، ئه‌وه لێره بڵاوه‌ی ده‌كه‌ین و چه‌ند به‌ره پێک دێنین. خوا یار بێ، هه‌ر كه‌س له كوونیێكهوه له وانه‌یه چاو له دونیا بكات و ڕوانینه‌که‌ی له شوێنێكی تر و به زمانێكی تر به گوێی موبارێكی ئێوه بگه‌یه‌نێ. ئه‌وه ئه‌ز- له سه‌ر ده‌ستی ئێوه مه‌رج بێ- له‌وه به‌دواوه به عه‌ره‌بی و هیندی ده‌نووسم! به‌شی ئارشیوی كانی زۆری فه‌وتا - خۆتان خۆش، نه‌كه‌ن خه‌م بخۆن! - ئه‌وه‌ی ماوه لێره دایدهنهینهوه، وه‌ک خوێدانی سه‌ر سفه‌ره‌ی كوردهواری! كه له سه‌ر سفره نابێ هه‌موو داوای ده‌كه‌ن وكه داتنا، كه‌س هه‌ر ناویشی ناهێنێ، با هه‌ر هه‌بێ، به توون! چوارچێوه‌كه‌ی پێشوومان دادهنهینهوه، هه‌ر وا بۆ خۆشی. ئێمه گه‌رنی هه‌مووتان كه نا، هی زۆرتان ئازا ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی گهرنیان ئازا نه‌كراوه، شه‌شه‌كان له بیر نه‌كه‌ن! پرش و بڵاو بوونه‌وه خۆش نییه! جێیان خاڵی - خاڵی نه‌بێ!! - ئه‌وه ئێمه به شین و گریان و ڕوو ڕنینه‌وه ماڵئاوای له كانی و له یه‌كترین و له خۆمان ده‌كه‌ین. تونگه و گۆزهكانمان له لا دیوار ڕیز كردوون و هه‌ر وا به ده‌م خۆ ڕاژاندنه‌وه به باڵای ناقۆڵای گۆزهكانماندا هه‌ڵده‌ڵێن و ئاخ و داخان هه‌ڵده‌كێشین. خوا ده‌زانێ كه‌ی یان خود له كوێ پێک ده‌گه‌ینه‌وه! بۆیه تا سێلاوی فرمێسكمان چاڵاوه به‌تاڵه‌كانی پڕ نه‌كردۆته‌وه باشتره بڕۆین و سه‌ری خۆمان له‌وه زیاتر نه‌هێنینه ئێش! دڵتان شاد سفره‌تان ڕه‌نگیان خۆتان سه‌نگین خوێنتان شیرین ماڵتان ئاوا برایان: سه‌ر قژنهكانی سه‌ر كانی! تێبینی: چوارچێوه‌كه‌ی پێشوومان ده‌فرۆشین. له ڕاستیدا هه‌رزان فرۆشی ده‌كه‌ین، مشته‌رین؟! |